کاک مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ڕووداوی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوە لە هۆڵێکی شاری حەمدانییە، پەیامێکی سەرەخۆشیی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم شێوەیەیە:
ڕووداوی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوە لە هۆڵێکی شاری حەمدانییەی سەر بە پارێزگای مووسڵ، کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی سەدان کەس لە کاتی ئاهەنگگێڕان و شاییدا، هەمووانی خەمبار کرد.
لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەکەم و هیوای تەندروستی بۆ بریندارەکان دەخوازم.
حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتی
مستەفا هیجری
٥ی ڕەزبەری ١٤٠٢