کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی سۆلماز حەسەنزادە لە بنەماڵە دادخوازەکان و سێ هاوڕێی

10:10 - 6 رەزبەر 2723

سۆلماز حەسەنزادە لە بنەماڵە دادخوازەکان و خوشکی محەممەد حەسەنزادە لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری بۆکان، لەگەڵ سێ کەسی دیکە بە ناوەکانی شەیدا ڕەزایی، سیمین خەیات و شیرین خەیات، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، شەوی چوارشەممە ٥ی ڕەزبەر، سۆلماز حەسەنزادە خوشکی محەممەد حەسەنزادە لە شەهیدانی ڕاپەڕین لە شاری بۆکان لەگەڵ سێ کەسی دیکە لە هاوڕێیانی بە ناوەکانی شەیدا ڕەزایی، شیرین خەیات و خوشکەکەی بە ناوی سیمین خەیات، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.
ئەم چوار هاووڵاتییە لە کاتێکدا کە لە شاری بۆکان بۆ شاری سەقز ڕۆیشتوون، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراون. ئەوان لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیی کورتتدا هەواڵی دەسبەسەرکرانی خۆیان ڕاگەیاند.
شایانی باسە کە شیرین خەیات، پزیشک و ئەندامی ئەنجوومەنی مامایانی ئێرانە. هەروەها سۆلماز حەسەنزادە پێشتریش لە ڕێکەوتی ١٤ی خەرمانان لەگەڵ باوکی دەسبەسەر کرابوون.
تاوەکوو کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکران و شوێنی مانەوەی ئەم چوار هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەست نییە.