کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکردنی ڕەزا نەزەری کاکاوەندی، هونەرمەندی خەڵکی هەرسین لە کەرەج

10:28 - 8 رەزبەر 2723

ڕەزا (هاویر) نەزەری کاکاوەندی، هونەرمەندی کورد و ئەکتەر و چالاک لە بواری شانۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری کەرەج دەسبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی خەرمانان، ڕەزا نەزەری کاکاوەندی، تەمەن ٢۴ ساڵ و خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری کەرەج دەسبەسەر کرا.
ئەو هونەرمەندە لاوەی بواری شانۆگەری، نەخۆشیی زگماکیی دڵی هەیە و ڕاگرتنی ناوبراو بۆ ماوەی درێژ لە گرتنگە کاریگەریی خراپی بۆ باری تەندروستیی دەبێت.
هاویر نەزەری کاکاوەندی دوای دەسبەسەرکران لە کەرەج، ڕۆژی دووشەممە ٣ی ڕەزبەر بۆ بەندیخانەی تارانی گەورە گواستراوەتەوە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هونەرمەندە، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.