٨ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "حوسێن عاشووری، عەزیم یادگاری، فەرشاد ئایینی، سەعدوڵڵا ئایینی، محەممەدحوسێن حاسڵی، وەحید چاوەران، ناسر ڕەزایی و بەختیار محەممەدزادە"، بانگی دادگای کەیفەریی یەکی ئیلام کران.
دادگا ئەم ٨ هاووڵاتییەی بە "تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی، کۆبوونەوە بە مەبەستی ئەنجامدانی تاوان دژی تەناهیی نێوخۆیی/ دەرەکی و نیشاندانی هێز بە کەڵکوەرگرتن لە چەک" تۆمەتبار کردووە.
ئەم ٨ هاووڵاتییە، ١٠ ڕۆژ دەرفەتیان پێ دراوە تاکوو خۆیان بە دادگای کەیفەریی ئیلام بناسێنن.
وەحید چاوەران، ناسر ڕەزایی و بەختیار محەممەدزادە، لە گرتنگەی ناوەندیی ڕێژیم لە ئیلامدان.