کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی دوو چالاکی مەدەنیی خەڵکی دێولان

10:54 - 19 خەرمانان 2723

سیرووس عەباسی و ئازاد عەباسی، لە چالاکانی مەدەنیی دێولان، دەسبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی "کوردپا"، ڕۆژی شەممە ١٨ی خەرمانان، سیرووس عەباسی و ئازاد عەباسی، لە چالاکانی مەدەنیی دێولان، پاش بانگکران بۆ دادگای ڕێژیم لەو شارە، دەسبەسەر کران و بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی زیندانەکەیان، بۆ زیندانی ڕێژیم لە  قوروە ڕاگوێزران.

فەریدە وەیسی، هاوسەری سیرووس عەباسی، بە بڵاوکردنەوەی پۆستێکی ئینستاگرامی، دەسبەسەرکرانی سیرووس و ئازادی پشتڕاست کردەوە.

ڕۆژی شەممە ١١ی خەرمانان، سیرووس عەباسی، ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەرایەتیی دامەزراوەی زانستی کوردستان، باسی لە هەڵوەشانەوەی مۆڵەتی چالاکیی ئەم دامەزراوەیە لەلایەن وەزارەتی پەورەردەوە کرد.

وەزارەتی پەروەردە، مۆڵەتی چالاکیی ئەم دامەزراوەی بەهۆی "بەفەرمیکردنی زمانی کوردی لەم فێرگەیە، پشتیوانی لە مامۆستایانی دەسبەسەرکراو و پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی ژن، ژیان، ئازادی"، هەڵوەشاندووەتەوە.

هەروەها ساڵی ڕابردووش، سیرووس و ئازاد عەباسی، لەلایەن لقی ٢ی دادگای کەیفەریی ئەم شارەوە هەرکامەیان بە ٦ ساڵ و ٤ مانگ زیندان، مەحکووم کران.