کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات لە کۆنگرەی پێنجەمی حیزبی تەزامون دێموکراتیکی ئەلئەحواز

11:30 - 19 خەرمانان 2723

ڕۆژی شەممە ۱۸ی خەرمانان، هەیئەتێکی پێوەندییەکانی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بریتانیا بە سەرپەرستیی مەولوود سوارە، ئەندامی ڕێبەریی حیزب، لە کۆنگرەی پێنجەمی حیزبی تەزامون دێموکراتیکی ئەلئەحواز بەشداریی کرد. 
لەو کۆنگرەیەدا پەیامی پیرۆزبایی حیزبی دێموکرات لەلایەن کەماڵ مەحیەدینی، نوێنەری حیزبە کوردستانی و ئێرانییەکانەوە خوێندرایەوە.
حیزبی تەزامون دێموکراتیکی ئەلئەحواز، ئەندامی کۆنگرەی نەتەوکانی ئیرانی فیدراڵ و شۆرای هاوپێوەندی بۆ دێموکراسی لە ئێرانە کە لەگەڵ حیزب هاوپیمانە.
لە کۆنگرەی پێنجەمی ئەو حیزبەدا، خاتوو مۆنا سیلاوی، بە سکرتێری نوێی ئەو حیزبە هەڵبژێردرا.