ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، ١٨ههمین کۆنگرەی ڕێكخراوی گهلانی بێ نوێنهر (UNPO)، بە بەشداریی دوكتور عهلی عهبدیلزاده، نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەندامی سەرۆکایەتی لەم ڕێکخراوەیە، دەستی بە کارەکانی خۆی کرد.
کۆنگرەکە بە وتەکانی ئێدنا ئادان ئێسماعیل، سەرۆکی ڕێكخراوی گهلانی بێ نوێنهر، دەستی بە کارەکانی خۆی کرد. دوای بەخێرهێنانی بەشداربووانی کۆنگرە، سەرۆکی ڕێکخراو باسێکی کورتی سەبارەت بە دوایین ئاڵوگۆڕەکانی پێوەندیدار بە ڕێكخراوی گهلانی بێ نوێنهر، پێشکەش کرد. ناوبراو هاوکات باسێکی لە بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆنگرەی پێشتر کرد.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەکەدا، ڕۆبینا گرینوود، جێگری سەرۆکی ڕێكخراوی گهلانی بێ نوێنهر، باسێکی لەسەر دۆخی کارگێڕی و دارایی ڕێکخراوەکە کرد.
بەشێکی گرینگی کاری کۆبوونەوکە بۆ باس و لێدوان لەسەر گۆڕانگاری لە پەیڕەوی نێوخۆ و ئەساسنامەی ڕێكخراوی گهلانی بێ نوێنهر، تەرخان کرابوو. دوای باس و هەڵسەنگاندن، گۆڕانکارییە پێشنیارکراوەکان لە پەیڕەوی نێوخۆ و ئەساسنامەدا، لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەوە پەسەند کران.
بەشی کۆتایی کۆنگرە بۆ باس و پەسەندکردنی بڕیارنامەکانی کۆنگرە سەبارەت بە ئەندامەتیی چەند لایەن، تەرخان کرابوو.
دوای چەند کاتژمێر کاری بەردەوام، کۆنگرەی ئانلایەنی ڕێكخراوی گهلانی بێ نوێنهر، بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.