کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات لە کۆنفرانسی ساڵانەی حیزبی کرێکاری بریتانیا

10:50 - 20 رەزبەر 2723

لەسەر بانگهێشتی حیزبی کرێکاری بریتانیا، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشداریی لە کنفرانسی ساڵانەی ئەم حیزبە لە شاری لیوێرپوول کرد کە، لە ڕێکەوتی ١٦هەتا ١٩ی ڕەزبەر بەڕێوە چوو.
ڕێکەوتی ١٦ی ڕەزبەر، هەیئەتێکی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکرات لە بریتانیا پێکهاتوو لە کاک مەولوود سوارە ئەندامی ڕێبەریی حیزب و ڕزگار ئالانی نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بریتانیا و کاک هەژیر قادری ئەندامی پێوەندییەکان لە بریتانیا، بەشداری ئەم کۆنفرانسە بوون.
 لە بەشی نێونەتەوەیی حیزبی خانەخوێدا هەیئەتی حیزب وێڕای پیرۆزبایی، داوای سەرکەوتنیان بۆ کنفرانسەکە کرد، بەرپرسانی ئەم بەشە وەک هەمیشە پشتیوانییان لە حیزبی دێموکرات و داوا ڕەواکانی گەلی کورد دووپات کردەوە و لەم کۆنفرانسەدا هەر وەک جارانی پێشوو کە بەشی نێونەتەوەیی سێ ڕۆژی بۆ دیاری کراوە، هەیئەتی حیزب لە پەرواوێزی کۆنفرانسەکەدا لەگەل بەشێکی بەرچاو لە بەشداران و نوێنەر و بەرپرسان لە وڵاتەکانی میوان لە کۆنفرانسەکەدا دیدار و چاوپێکەوتنی هەبوو. 
لە بڕگەیەکی کۆنفرانسەکەدا هەیئەتی حیزبی دێموکرات لەگەڵ بەشێک لە نوێنەر و بەرپرسان دیدار و چاوپێکەوتنیان بوو کە لەنێویاندا بە جیا لەگەل ''بنێدیکتا لاسی'' سکرتێری ئینترناسیوناڵی سۆسیالیست و هەروەها ''ئەلبین کۆرتی'' سەرۆكوەزیرانی کۆسۆفۆ و هەروەها سەفیری ئەم وڵاتە لە لەندەن چاوپێکەوتنیان هەبوو و ڕووداوەکانی ناوچە و هەروەها جێگەوپێگەی حیزبی دێموکرات و  شۆڕشی ژینا بەشێک لە باسەکان بوون.
لە درێژەدا هەیئەتی حیزب توانیی لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر چاوپێکەوتن بکات کە لەنێویاندا ئاماژە بە دیدار لەگەڵ خاتوو ''رێچل'' وەزیری لە سایە بۆ دارایی بریتانیا و هەروەها لەگەڵ سەفیر و نەفەراتی یەکەمی حیزب و لایەنەکانی بەشدار لە وڵاتانی حیزبی پێوەندی درووست بکات.
هەیئەتی حیزب لە ڕۆژانی بەشداری لە کۆنفرانسەکەدا توانییان لە چەندین پانێلی تایبەت بەشداری بکەن و لەگەڵ بەڕێوەبەریی گشتی ئەم ڕێکخراوەیە دیداریان پێک هێنا.
ئێوارەخوانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەم کنفرانسە بەشێکی دیکەی بەشداریی هەیئەتی حیزب بوو کە لەگەل نوێنەرایەتی حکوومەت و هەروەها ''وین دەیفید'' وەزیری سایە بۆ ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا و چەندین کەسایەتی دیکە بوو.