کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی دوو لاوی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم

10:51 - 20 رەزبەر 2723

دوو لاوی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی پوویا خزری تەمەن ١٧ ساڵە و پێشەوا ئیبراهیم پوور تەمەن ١٩ ساڵە، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە مەهاباد دەسبەسەر کران.
بەپێی ڕاپۆرتی ''کوردپا''،  ڕۆژی سێشەممە، ١٨ی ڕەزبەر، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە مەهاباد هەڵیانکوتاوەتە سەر بنەماڵەیەک لە گەڕەکی "پشتتەپە"ی شاری مەهاباد و مێرمنداڵێکیان بە ناوی پوویا خزری، تەمەن ١٧ ساڵ دەسبەسەر کردووە.

پوویا خزری دوای ئەوەی کە لەلایەن هێزە ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر کراوە، بۆ گرتنگەیەکی ناوەندە ئەمنییەکانی لە شاریورمێ گواستراوەتەوە.
هاوکات لاوێکی دیکەی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی ''پێشوا ئیبراهیم پوور'' تەمەن ١٩ ساڵە و کوڕی قادر، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە مەهاباد بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرا.
تا کاتی بڵاوەبوونەوەی ئەو هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و هەروەها ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی، لە بەردەستدا نییە.