کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەرسەلان سەفیاری، کۆڵبەری خەڵکی پیرانشار، لاقێکی لەدەست دا

10:54 - 10 رەزبەر 2723

کۆڵبەرێک بە ناوی "ئەرسەلان سەفیاری"، کوڕی عەبدوڵڵا، خەڵکی گوندی "گەزگەسک"، سەر بە شاری پیرانشار کە بەهۆی تەقینەوەی مین بەتوندی بریندار ببوو، لاقی ڕاستی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی "کوردپا"، ئەم کۆڵبەرە بەهۆی برینەکانییەوە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی "ئێمێرجێنسی"ی هەولێر کراوە و لەوێ لەژێر چاوەدێریی تایبەتدایە.
شەوی هەینی، ٧ی ڕەزبەر، لاقی ئەم کۆڵبەرە لە سنووری نێوان پیرانشار و هەرێمی کوردستان بەسەر میندا کەوت و بەهۆی تەقینەوەی مینەکە بریندار بوو.
ئەم کۆڵبەرە پاش ئەم ڕووداوە، بە ئامبوڵانس ڕەوانەی نەخۆشخانەی "چۆمان" لە هەرێمی کوردستان کرابوو.