کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکردنی چالاکێکی ژینگەپارێزیی خەڵکی سنە لەلایەن ڕێژیمەوە

20:21 - 25 رەزبەر 2723

ئیقباڵ مەجیدی، چالاکی ژینگەپارێزیی خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "خۆڕاگری"، ڕۆژی شەممە ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، ئیقباڵ مەجیدی، یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزیی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لەو شارە بەبێ هیچ بەڵگەنامەیەکی قەزایی و یاسایی، لە دووکانەکەی بە شێوەیەکی دڕندانە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
هێزەکانی کۆماری ئیسلامی، سەرەڕای دەسبەسەرکردنی ئەو چالاکە ژینگەپارێزییە، دووکان و ماڵەکەشیان بە تەواوی پشکنیوە.
مەجید ئیقباڵی نەخۆشیی دڵی هەیە، بەڵام هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دۆخی تەندروستیی ناوبراویان لەبەرچاو نەگرتووە و بە شێوەیەکی دڕندانە دەسبەسەریان کردووە.
جێی ئاماژەیە کە ئیقباڵ مەجیدی دوو ساڵ لەمەوبەر جارێکی دیکە بە هەمان شێوە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە و پاش ماوەیەک ڕاگیرانی لە ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم، ئازاد کراوە.