کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

درێژکردنەوەی بڕیاری دەسبەسەرکرانی شێرکۆ حیجازی و ڕێگریکردنی ناوەندە ئەمنییەکان لە پێوەندیگرتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی

20:23 - 25 رەزبەر 2723

وەزارەتی ئیتلاعات بڕیاری دەسبەسەرکردنی شێرکۆ حیجازی، بەرپرسی لیژنەی تۆپی پێی سەقز و لە چالاکانی مەدەنیی ناسراوی ئەو شارەی بۆ ماوەی مانگێک درێژ کردەوە. ناوبراو ئێستا لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری سنە ڕاگیراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، بڕیاری دەسبەسەرکرانی شێرکۆ حیجازی، بەرپرسی لیژنەی تۆپی پێی سەقز کە چەند ڕۆژ دوای دەسبەسەرکرانی لەو شارە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە سنە گواسترابووەوە، بۆ ماوەی مانگێک درێژ کراوە.
شێرکۆ حیجازی کە پێشتر بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ ئەشکەنجە درابوو، نزیکەی دە ڕۆژە کە لە هەرچەشنە پێوەندیگرتنێک لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
هاوکات لەگەڵ ڕێگریکردن لە پێوەندیگرتنی شێرکۆ حیجازی، ناوەندە ئەمنییەکان گوشارەکانیان لەسەر ناوبراو زۆرتر کردووە و لە هەرجۆرە وڵامدانەوەیەکی ڕوون بە بنەماڵەکەی لەسەر دۆخی ئەو هاووڵاتییە دەسبەسەرکراوە، ڕێگری دەکەن.
ئەو چالاکە مەدەنییە نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانانی ئەمساڵ، بە لێدان و کوتان لە شەقامی "شوهەدا"ی شاری سەقز و لە نزیکی شوێنی کارەکەی دەسبەسەر کرا.