کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەقز؛ دەسبەسەرکرانی مامۆستایەکی زانکۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە

10:18 - 26 رەزبەر 2723

ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٢، ناسر سەرگەڕان، پارێزەری نابینا، مامۆستای زانکۆ و چالاکی مافی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە سنە کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم پارێزەرە لە شاری سەقزدا و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

ئەم مامۆستای زانکۆیە، تاکوو ئێستا تەنیا پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە و لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم پارێزەرە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.