کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناوەندی بەڕێوەبەریی حیزبی دێموکرات: دانی خەڵاتی ساخارۆف بە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، دەسکەوتێکی دیکەی بزووتنەوەکەیە

16:15 - 28 رەزبەر 2723

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی (١٩ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ی زایینی،  خەڵاتی مافی مرۆیی ساخارۆف پێشکەش بە ژینا ئەمینی و بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی کرا. ئەم بڕیارەی یەکیەتیی ئورووپا وێڕای ئەوەی جێی ڕێز و پێزانینە، داکۆکیکردن لە بزووتنەوەی مافخوازانەی گەلانی ئێران دژ بە دیکتاتۆریی کۆماری ئیسلامیی ئیرانە و وەک دەسکەوتێکی دیکەی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی دێتە ئەژمار.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وێڕای ڕیزلێنان لەم بڕیارە بەجێیەی یەکیەتیی ئورووپا، بە بۆنەی پێشکەشکردنی خەڵاتی ساخارۆف بە شەهید ژینا ئەمینی و بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، پیرۆزبایی لە دایک و باوکی ژینا ئەمینی، گشت قوربانییانی بێتاوانی جووڵانەوەکە، کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و گەلانی ئێران دەکات.

 

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناوەندی بەڕێوەبەری

٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠٢