هاووڵاتییەک بە ناوی "پێشەوا عەلیار"، خەڵکی بانە و دانیشتووی شاری سلێمانی، بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی "چاونیوز"، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەک بە ناوی "پێشەوا عەلیار"، تەمەن ٢٥ ساڵ و کوڕی عەلی، خەڵکی بانە و دانیشتووی شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان، بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا.
ئەم لاوە لە ناوچەی "شارباژێڕ"ی سلێمانی و لە ئاکامی تەقینەوەی مین بەتوندی بریندار بووە و بەهۆی خوێنڕێژیی زۆر و سەختیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست داوە.
تەرمی ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی ڕەزبەر لە ناوچەی "چوارتا"ی سلێمانی بە خاک ئەسپێردرا.
بنەماڵەی پێشەوا عەلیار پێشتر بەهۆی چالاکیی سیاسی و گوشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە ناچار بە بەجێهێشتننی بانە و گیرسانەوە لە هەرێمی کوردستان ببوون.