کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برینداربوونی سێ کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود

10:15 - 2 خەزەڵوەر 2723

سێ کۆڵبەری خەڵكی جوانڕۆ، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە سنووری نەوسوود بریندار کران.

بەپێی هەواڵی "کوردپا"، شەوی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی ڕەزبەر، سێ کۆڵبەری خەڵكی جوانڕۆ، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران لە سنووری نەوسوود بریندار کران.

هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بەبێ ئاگادارکردنەوە و هۆشداریدانی پێشوو، تەقەیان لەم سێ کۆڵبەرە کردووە کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە، سەر، نێوقەد، ئەژنۆ و لاقیان بریندار بووە.

دۆخی گشتیی ئەم سێ کۆڵبەرە، جێگیر ڕاگەیەندراوە.

هەروەها "کوردپا" ڕایگەیاندووە کە وردەکاریی زیاتر سەبارەت بە شوناسی ئەم سێ کۆڵبەرە، بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.