کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بانە؛ کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران کوژرا

10:06 - 3 خەزەڵوەر 2723

موحسین عەبدوڵڵاهی، کۆڵبەری لاوی خەڵکی بانە، لە کاتی کۆڵبەریدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران کوژرا.

بەپێی هەواڵی "چاونیوز"، ڕۆژی سێشەممە ٢ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی موحسین عەبدوڵڵاهی، تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "کانی بەرد"، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران لە سنووری "کێلێ"ی سەر بە شاری بانە کوژرا.

ئەندامێکی هێزەکانی ڕێژیم لە سنووری "نەنۆڕ"ی بانە، لە چەند مەتریی ئەو کۆڵبەرەوە بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی لێ کردووە و کوشتوویەتی.

شایانی باسە کە ئەم کۆڵبەرە لاوە لە کاتێکدا کوژراوە کە هیچ بارێکی پێ نەبووە.

هەروەها ناوبراو خێزاندار و باوکی چوار منداڵە.