کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکێکی ژینگەپارێزیی کورد بە ٤ مانگ زیندان سزا درا

09:31 - 4 خەزەڵوەر 2723

چالاکێکی ژینگەپارێزیی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی "یاسر نووری"، ٤ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی "کوردپا"، یاسر نووری، چالاکی ژینگەپارێزیی خەڵکی جوانڕۆ، لەلایەن لقی ٤ی دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە کرماشان، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام"، ٤ مانگ زیندانی تەعزیریی بەسەردا سەپێندرا.

کۆبوونەوەی دادگایی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی ئەم چالاکە ژینگەپارێزییە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە لقی ٤ی دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە کرماشان بەڕێوە چوو و ئەم حوکمە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی خەزەڵوەر بە ناوبراو ڕاگەیەندرا.

ڕۆژی شەممە ٧ی گەلاوێژ، هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم بەبێ بەڵگەی یاسایی و بە توندوتیژییەوە ئەم چالاکە ژینگەپارێزییەیان لە یەکێک لە شەقامەکانی جوانڕۆ دەسبەسەر کرد و بۆ گرتنگەیەک لە مەیدانی نەوتی کرماشان ڕایانگواستبوو.

هێزە ئەمنییەتییەکان پاش دەسبەسەرکرانی یاسر نووری، هەڵیانکوتابووە سەر ماڵی ناوبراو و ماڵەکەیان پشکنیبوو.

ئەم چالاکە ژینگەپارێزییە پاش ١٢ ڕۆژ دەسبەسەرکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.