کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاگواستنی دوو هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار بۆ زیندانی ڕێژیم لە نەغەدە

10:57 - 4 خەزەڵوەر 2723

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "حوسێن بۆرەکە" کوڕی حەسەن و خەڵکی گوندی "سۆغانلوو" سەر بە شاری پیرانشار و "سۆران مەحموودی"، کوڕی خالید، خەڵکی پیرانشار، بۆ زیندانی ڕێژیم لە نەغەدە ڕاگوێزران.

"کوردپا" لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاوی کردەوە، ناوەڕاستەکانی مانگی ڕەزبەری ١٤٠٢، حوسێن بۆرەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و ڕۆژی دووشەممە ١ی خەزەڵوەر، دوو ڕۆژ پاش ئازادکران، بانگی لێپرسینەوەی دادگای پیرانشار کراوە و سەرلەنوێ دەسبەسەر کراوەتەوە و بۆ زیندانی ڕێژیم لە نەغەدە ڕاگوێزراوە.

سۆران مەحموودی سەرەتاکانی مانگی ڕەزبەری ١٤٠٢، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و کۆتاییەکانی مانگی ڕەزبەر، پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتنگەیەکی ئەمنییەتیی پیرانشارەوە بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرا.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.