کاک مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی جێژنی خاوەنکار، پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم شێوەیەیە:
جێژنی خاوەنکار کە بۆنەیەکی ئایینیی هاونیشتمانییانی پێڕەوی ئایینی یارییە، هەڵگری پەیامی سەرکەوتن بەسەر دوژمنان و نەیاراندایە.
بە بۆنەی هاتنی ئەم جێژنەوە، پیرۆزبایی لە سەرجەم پێڕەوانی ئایینی یاری لە هەموو بەشەکانی کوردستان دەکەم.
لەگەڵ ئەوەی یارسانەکان لەژێر گوشار و چاوەدێریی دامودەزگا ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیدان و بەردەوام لە مافە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکانیان بێبەش بوونە، هیوادارم ئەمساڵ، پەیامی سەرکەوتن بەسەر نەیاران و دوژمنانی ئازادیدا بکەنە مایەی یەکڕیزی و جێژن.
مستەفا هیجری
بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی