کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئارمیتا گەڕاوەند لە نەخۆشخانەی فەجری تاران، گیانی لەدەست دا

12:06 - 6 خەزەڵوەر 2723

ئارمیتا گەڕاوەند، لاوی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی کرماشان کە مانگێک پێش بەهۆی لێدانی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە میترۆی تاران، چووە حاڵەتی کۆما، گیانی لەدەست دا. 

سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٦ی خەزەڵوەر، ئارمیتا گەڕاوەند، لاوی تەمەن ١٧ ساڵ، خەڵکی کرماشان و دوایین قوربانیی حیجابی زۆرەملێ، پاش ٢٨ ڕۆژ لەژێر چاودێریی پزیشکی لە نەخۆشخانەی فەجری تاران، گیانی لەدەست دا.

ئارمیتا گەڕاوەند، پێش لەوەی کە لەلایەن ڕێژیمەوە هێرش بکرێتە سەری و لێی بدرێت، باری تەندروستیی جەستەیی و دەروونیی بەتەواوەتی جێگیر بووە.

بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ڕەزبەر، ئارمیتا گەڕاوەند، تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی کرماشان و دانیشتووی شاری تاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پاراستنی حیجابی زۆرەملێیەوە هێرش کرایە سەری و لەو کاتەوە تاکوو ساتی گیانبەختکردنی لە نەخۆشخانەی "فەجر"ی ئەو شارە لەژێر چاودێریی چڕوپڕی ئەمنییەتیدا بووە.