کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برینداربوونی لانیکەم ١٥ کۆڵبەری کورد لە سنووری نەوسوود

11:04 - 7 خەزەڵوەر 2723

بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر کۆمەڵێک لە کۆڵبەران لە سنووری نەوسوود، لانیکەم ١٥ کۆڵبەر بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی "کوردپا"، شەوی شەممە ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، لە ئاکامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کاروانی کۆڵبەران، ١٥ کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی لە سنووری نەوسوود بریندار بوون.

بەپێی ئەو هەواڵە، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەو کۆڵبەرانە کردووە.

هەروەها کۆڵبەرە بریندارەکان بۆ چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراونەتەوە و باری تەندروستیی بەشێکیان ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.