کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆچی دوایی ئەندامێكی حیزبی دێموکرات لە ئەمریکا

09:35 - 8 خەزەڵوەر 2723

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کاک ئیبراھیم ھوشمەند، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەھۆی نەخۆشی لە ئەیالەتی پۆرتلەندی ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.

کاک ئیبراھیم خەڵکی ئاوایی دەرەتفێ سەر بە شاری مەریوان بوو و لە بنەماڵەیەکی  نیشتمانپەروەر لەدایک بوو.

ساڵی ١٣٧١ی هەتاوی پێوەندیی بە ڕیزەکانی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە دەگرێت و کاتێک ڕێژیم لێی مەشکووک دەێت، دەیگرن و بۆ ماوەی ساڵێک زیندانی دەکرێت.

دوای ئازادبوونی چیتر ناتوانێت لە نێوخۆ بمێنێتەوە، بۆیە خۆی دەگەیەنێتە ڕیزەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و بەشداری خەباتی ئاشکرا دەبێت.

دوای سێ ساڵ، کاک ئیبراهیم ڕێگای ھەندەران دەگرێتەبەر و لە ئەمریکا دەگیرسێتەوە. لەوێش وەکوو ئەندامێکی دڵسۆز و چالاک لە خزمەت حیزبدا بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک ئیبراهیم، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و هاوسەنگەرانی ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.