کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیلام؛ دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی ناڕازی بە قەتڵی حکوومەتیی ئارمیتا گەڕاوەند

09:36 - 8 خەزەڵوەر 2723

دوو هاووڵاتیی ناڕازی بە قەتڵی حکوومەتیی ئارمیتا گەڕاوەند لە شارەکانی دێهلۆران و ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کران. 

بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، شەوی شەممە ٦ی خەزەڵوەر، ڕامین وەلی‌نژاد، خەڵکی دێهلۆران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارە دەسبەسەر کرا. ناوبراو بە هۆکاری "بڵاوکردنەوەی پۆستی ناڕەزایەتی لەسەر ئارمیتا گەڕاوەند" لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام، دەسبەسەر کراوە.

هەروەها، ڕۆژی شەممە هاووڵاتییەکی ناڕازی بە ناوی حەمید هیمەتی، لەلایەن مەئموورانی کەڵانتەریی ناوەندی شاری ئاودانان دەسبەسەر کرا. ناوبراو دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی مردنی ئارمیتا گەڕاوەند، ناڕەزایەتیی دەربڕیبوو.