کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئیلام لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە

10:10 - 13 رەزبەر 2723

هاووڵاتییەکی خەڵکی دێهلوڕان بە ناوی "کیانووش چراغی" و هاووڵاتییەکی خەڵکی ئاودانان بە ناوی "ئەحمەد تەکلیفی"، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر كران.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شەوی سێشەممە ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٢، هاووڵاتییەکی خەڵکی دێهلوڕان بە ناوی "کیانووش چراغی" لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لەو شارە و لە ماڵەکەی خۆیدا، بەبێ بەڵگەی قەزایی، دەسبەسەر كرا.
کیانووش چراغی پێشتر کارمەندی ئیدارەی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی ئەو شارە بووە کە ڕۆژی چوارشەممە ٥ی ڕەزبەریش دەسبەسەر و دوای چەند ڕۆژ ئازاد كرابوو.
هەروەها ڕۆژی دووشەممە ١٠ی ڕەزبەر، ئەحمەد تەکلیفی، هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی "مورموری"ی سەر بە شاری ئاودانان لە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
هە تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی ناوبراوان لەبەر دەستدا نییە.