کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مامۆستا مەلامحەممەد شەریفی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا

21:39 - 21 خەزەڵوەر 2723

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری کوردستان میدیا، ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢١ی خەزەڵوەر، مامۆستا مەلامحەممەد شەریفی، بە دانانی بارمتەی سێ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ئەم مامۆستا کوردە بە هۆی واژۆکردنی بەیاننامەیەک بۆ شۆڕشی ژینا دەسبەسەر کرابوو کە ناوەرۆکی بەیاننامەکە، مەحکوومکردنی سیاسەتی سەرکوتی خەڵک لەلایەن ڕێژیمەوە بوو.

مەلامحەممەد شەریفی خەڵکی شاری بۆکانە و کۆبوونەوەی دادگاییکرانی هێشتا بەڕێوە نەچووە.