کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێ هاووڵاتیی بەلووچ لە زیندانی زاهێدان لە سێدارە دران

10:50 - 22 خەزەڵوەر 2723

بەپێی ڕاپۆرتی حاڵ وەش، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، ٢٢ی خەزەڵوەر، سزای لەسێدارەدانی سێ زیندانیی سیاسی_ئەمنییەتی، لە زیندانی ناوەندیی زاهێدان، جێبەجێ کرا.

ئەم ٣ کەسە بە بێ ئاگاداری و ئیزنی دوایین چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان و لە بێدەنگیدا لە سێدارە دراون.

شوناسی ئەم سێ کەسە بەم شێوەیە ڕاگەیەندراوە: محەممەدکەریم بارکەزایی، تەمەن ٢٨ ساڵ، محەممەد بەراهوویی ئەنجومەنی تەمەن ٢٨ ساڵ و ئیدریس بیلرانی.

ئەم سێ کەسە، ڕۆژی ٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٠، لە لقی ٢ی دادگای ئینقلابی زاهێدانەوە بە تۆمەتەەکانی "افساد فی‌الارض لەڕێگەی هاوکاریکردنی گرووپە چەکدارەکانی دژبەری نیزام"، هەر کامەیان بە ١٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو.

حاڵ وەش ڕایگەیاندووە کە ئەم سێ کەسە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای زاهێداندا، بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، بەتوندی ئەشکەنجە دراون.

بە پێی ئامارە بڵاوکراوەکان، لە ڕۆژی ٩ی بانەمەڕی ١٤٠٢ـەوە هەتا ٢٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، لانیکەم ١١٧ زیندانیی بەلووچ، لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە، لە سێدارە دراون.