کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرزبوونەوەی ڕێژەی لەسێدارەدرانەکان لە کوردستان و ئێران

11:32 - 23 خەزەڵوەر 2723

ڕێژەی لەسێدارەدرانی هاووڵاتییان لە زیندانەکانی کوردستان و ئێران لە بەرزبوونەوەدایە.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا، ڕۆژی ١٧ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، دوو کەس بە ناوەکانی عەلیڕەزا پەرتەوی، خەڵکی شاری سونقوڕ و فەرهاد ئاقایی، خەڵکی گوندی بەوراوا، سەر بە شاری ڕوانسەر، لە زیندانی دیزڵاوای کرماشان لە سێدارە دراوە.

 

لە لایەکی تریشەوە، هەواڵدەریی حاڵ وەش ڕۆژی دووشەممە، ٢٢ی خەزەڵوەر ڕایگەیاند کە سێ هاووڵاتیی بەلووچ بە ناوەکانی محەممەدکەریم بارکەزایی، ، محەممەد بەراهوویی ئەنجومەنی و ئیدریس بیلرانی لە زیندانی ناوەندیی زاهێداندا لە سێدارە دراوە.

بەرزبوونەوەی ڕێژەی لەسێدارەدرانەکان لە ئێران هاوکاتە لەگەڵ شەپۆلی بەرینی دەسبەسەرکردنی چالاکانی بوارە جیاجیاکان.

لەسێدارەدرانی هاووڵاتییان لە زیندانەکانی ئێران بە ڕێژەیەکی بەرچاو ڕووی لە زیادبوونە و میدیا نێوخۆییەکانی ڕێژیمیش لە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵانە خۆ دەبوێرن.