کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات لە مێنۆمێنتی هەڵەبجە و یادی کوبانی، لە بریتانیا

11:17 - 11 خەزەڵوەر 2723

ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی خەزەڵوەر، هەیئەتی نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستی ڕزگار ئالانی نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بریتانیا، کاک مەولوود سوارە ئەندامی ڕێبەرایەتی حیزب و ئاریاکۆ ڕەحیمی ئەندامی حیزب لە پارێزگای لامبیسی شاری لەندەن بەشداری یادکردنەوەی شەهیدانی هەڵەبجە و کوبانی کرد.

لەو یادەدا لە دوای وتەکانی سەرباز بەرزنجی پارێزگاری شاری لامبیس، پەردە لەسەر پەیکەری سیمبولی کیمیاباران کراوانی هەڵەبجە لادرا.

لەو ڕێورەسمەدا لەگەڵ بەشێکی بەرچاو لە نوێنەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بریتانیا، پارێزگاری لامبیس سەرباز بەرزنجی و نوێنەری حیزب و چەند لایەنی سیاسی دیکە دیدار تازە کرایەوە.