کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات لە نۆهەمین سێمیناری ساڵانەی "همبستگی جمهوریخواهان ایران" لە وڵاتی ئاڵمان بەشداریی کرد

13:55 - 23 خەزەڵوەر 2723

هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشداریی لە نۆهەمین سێمیناری ساڵانەی "همبستگی جمهوریخواهان ایران" لە وڵاتی ئاڵمان کرد.

ڕۆژی شەممە ٢٠ی خەزەڵوەر، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێکهاتوو لە "ئەیووب مورادی" و "حیسام ئەحمەدی" بە بانگهێشتی فەرمی، بەشدارییان لە نۆهەمین سێمیناری ساڵانەی همبستگی جمهوریخواهان ایران لە وڵاتی ئاڵماندا کرد.

ئەو سمینارە بۆ ئاوڕدانەوە لە سێ تەوەری " بزووتنەوەی ژنان، ژیان و پرسی مرۆڤایەتی و ڕێنێسانسی نیشتمانی و تاوتوێکردنی پرسی نەتەوایەتی لە ئێراندا " لە سێ پانێلی جیاوازدا بەڕێوە چوو.

لەو سمینارەدا کۆمەڵێک کەسایەتیی سیاسی و نوێنەرانی نەتەوەکانی تری پێکهێنەری ئێران بەشدار بوون و لە لێدوانەکانیاندا پێداگریان لە سەر ئەوە کرد کە دەسەڵاتی داهاتوو دەسەڵاتێکی ناوەندگەرا نابێت و بەبێ ڕێزگرتن لە مافی نەتەوەکانی تری غەیری فارس و قەبووڵکردنی دادپەروەری، دەرفەت بۆ جێگربوونی دێموکراسی ئەستەم دەبێت.