هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاو بە ناوی ئیسماعیل دارابی بەهۆی سەرمابردوویی لە سنوورەکانی وڵاتی بیلاڕووس گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی یەکشەممە، ٧ی خەزەڵوەر، ئیسماعیل دارابی، تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاوی سەر بە پارێزگای کرماشان، لە سنوورەکانی بیلاڕووس بەهۆی سەرمابردوویی گیانی لەدەست داوە.
هەروەها پەنابەرێکی دیکەی عەرەبی خەڵکی ئەهواز لەگەڵ ئەو پەنابەرە کوردە تووشی سەرمابردوویی بووە.
بەپێی سەرچاوەکان، دوو تەرمی ئەو پەنابەرە لە کاتێکدا دۆزراونەتەوە کە لەژێر بەفربارینێکی زۆردا لەسەر سنووری وڵاتی بیلاڕووس گیریان خرادبوو و بەهۆی سەرما و کڕێوەی زۆرەوە توانای جووڵەیان لەدەست دابوو.
هەر لەو پێوەندییەدا، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٠ی خەزەڵوەر، هێمن شەمامیزادە، تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی شاری سەردەشت، لە دارستانەکانی سنووری نێوان بێلاڕووس و لەهێستان بەهۆی سەرمابردوویی گیانی لەدەست داوە.