کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی گوشارەکانی ڕێژیم بۆ سەر بنەماڵەی شەهیدانی شۆڕشی ژینا

09:56 - 25 خەزەڵوەر 2723

پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە ساڵێک بەسەر شۆڕشی ژینادا، ناوەندە ئەمنیییەتییەکانی ڕێژیم، لە گوشارهێنان بۆ سەر بنەماڵەی شەهیدانی ئەم شۆڕشە بەردەوامن.

بەپێی ڕاپۆرتی چاونیوز، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٤ی خەزەڵوەر، ئەسرین محەممەدی، خوشکی شەهریار محەممەدی، لە شەهیدانی شۆڕشی ژینا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێێ زانیارییەکنی چاونیووز، سەبارەت بە تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەسرین محەممەدی و شوێنی ڕاگیرانیشی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

شەهریار محەممەدی، شەوی ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی بۆکاندا، بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم، شەهید بوو.