کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیندانییەکی سیاسی، مانی لە خواردن گرت

11:53 - 25 خەزەڵوەر 2723

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپا، سۆران شەریفی، زیندانیی سیاسیی خەڵکی بۆکان، بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین بە ڕەتکرانەوەی داواکارییەکەی بۆ وەرگرتنی مەرەخەسی، لە ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی خەزەڵوەرەوە مانی لە خواردن گرتووە.

داوکاریی وەرگرتنی مەرەخەسیی ئەم زیندانییە سیاسییە چەندین جار لەلایەن دادستان و ئیتلاعاتی بۆکانەوە ڕەت کراوەتەوە.

سۆران شەریفی بە تۆمەتەکانی ئەندامەتی لە حیزبە دژبەرەکانی ڕێژیم و پڕوپاگەندە دژی نیزام، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی بۆکانەوە بە ٧ ساڵ زیندان مەحکووم کراوە کە بەپێی یاسای کۆکردنەوە، ٥ ساڵ لە حوکمەکەی دەبێ جێبەجێ بکرێ.

سۆران شەریفی، خاوەنی ناوەندی دەرمانیی "حەکیم" لە بۆکانە و دادگا حوکمی ٢ ساڵ داخرانی ئەم ناوەندەشی دەر کردووە.