کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئوتریش/ بەشداریی بەشی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە دانیشتنی کۆنفێدراسیۆنی ڕەوەندی کورد لە شاری ڤییەن

14:00 - 26 خەزەڵوەر 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی خەزەڵوەر (١١ی نۆڤامبری ٢٠٢٣)، محەممەد فەقێ عەلی، بەرپرسی بەشی پێوەندییە نێونەتەوەییەکانی حیزبی دێموکرات لە ئوتریش، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی کۆنفێدراسیۆنی ڕەوەندی کوردی لە شاری ڤییەن، بەشداریی لە دانیشتنێکی ئەم ناوەندە کرد.

شاندێک بە سەرپەرستیی شەفا بارزانی سەپەرشتیاری گشتیی کۆنفێدراسیۆنی ڕەوەندی کوردی لەم دانیشتنەدا بەشدار بوون.

نوێنەری حیزبی دێموکرات لەم کۆبونەوەیدا، وێڕای پیرۆزبایی لە دامەزراندنی ئەم ناوەندە، وتی: ئێمە وەک حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەمبارەوە پێشینەیەکی دیار و بەرچاومان هەیە؛ دامەزراوەیەک کە ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان لە دەوری یەک کۆ بکاتەوە و بەرژەوەندییە نەتەوەکەمان بپارێزێ بە باشی دەزانین و پشتیوانیی لێ دەکەین.

لە نێوئاخنی ئەم دانیشتنەدا، نوێنەری حیزب توانی لەگەڵ شەفا بارزانی ئاڵوێڕی بیروڕا بکات؛ شەفا بارزانی سپاسی خۆی بۆ حیزبی دێموکرات و ئامادەبوون و  هاوکاری لە ناوەندی ڕەوەندی کوردی ڕاگەیاند.

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردی لە ساڵی ٢٠٢١ەوە وەک دامەزاوەیەکی ناوەندی بارزانی لە دیاسپۆرا بۆ کوردەکان دامەزراوە و تا ئێستا یەک کۆنگرەی گرتووە و لە بەشیکی زۆر لە وڵاتە ئوروپاییەکاندا ناوەندی فەرمیی کردووەتەوە.