سێ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە سنووری نەوسوود بەسەختی بریندارکران کە باری تەندروستی یەکێک لەو کۆڵبەرانە بەناوی عیرفان مورادی زۆر ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.
ڕۆژی دووشەممە ٨ی خەزەڵوەر، لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە سنووری نەوسوود، سێ کۆلبەر بریندار کران کە یەکێک لەو کۆڵبەرانە بەناوی عیرفان مورادی خەڵکی جوانرۆ چووەتە کۆماوە و لە نەخۆشخانە خەوێندراوە.
عیرفان مورادی کە باوکی سێ منداڵە، سەری بەسەختی بریندار بووە و دوای گواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی پاوە، بەهۆی سەختی برینەکانییەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان گواستراوە. ئەو کۆڵبەرە بە بەشی چاودێریی چڕی ئەو نەخۆشخانەیە خەوێندراوە و باری تەندروستی ناجێگیرە.
ڕۆژی شەممە ٦ی خەزەڵوەر، دوو کۆڵبەر بەناوەکانی مەسعەب کاکایی خەڵکی گوندی "ئەورازە"ی سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی و سەلاح ئەحمەدی خەڵکی گوندی "حەشەمەر"ی ئەو شارە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری ڕێژیم لە سنووری نەوسوود بریندار کران.