کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی دوو مێرمنداڵ لە پیرانشار

10:26 - 30 خەزەڵوەر 2723

لە درێژەی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستان، دوو مێرمنداڵ لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە، دەسبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپا، شەوی یەکشەممە، ٢٨ی خەزەڵوەر، "فەرزین نەبی"، مێرمنداڵی تەمەن ١٤ ساڵی خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و بە توندوتیژی و لێدان ئەم مێرمنداڵەیان لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر کردووە.

هەر لەم پێوەندییەدا، کوردپا باسی لە دەسەبەسەرکرانی مێرمنداڵێکی دیکە بە ناوی هێدی یووسفی ئەقدەم، تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی سەردەشت کردووە کە پاش دەسبەسەرکران لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

ئەم مێرمنداڵە پاش هێرشی هێزە سەرکوتکەرەکان  بۆ سەر ماڵی باوکی دەسبەسەر کراوە.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو مێرمنداڵە کوردە، زانیارییەک دەست نەکەوتووە.