کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو هاوولاتیی خەڵکی کرماشان وهەرسین لە سێدارە دران

09:55 - 2 سەرماوەز 2723

لە درێژەی سەرکوتکارییەکان و لەسێدارەدانی هاوولاتییان لەلایەن ڕێژیمەوە، حوکمی لەسێدارەدانی دوو زیندانیی کوردی دیکە، جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە، یەکی سەرماوەز، حوکمی لەسێدارەدانی دوو زیندانی بە ناوەکانی "محەممەد ئەندیشکووه"، کوڕی خوداداد، خەڵکی کرماشان و "موسلم جەمشیدی"، کوڕی عەلی جەعفەر، خەڵکی هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، لە زیندانی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا.

ئەم دوو زیندانییە لە ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی خەزەڵوەرەوە، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون.