کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژران و برینداربوونی ٣٠ کۆڵبەر لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا

10:43 - 13 خەزەڵوەر 2723

لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ی زایینی، ٣٠ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان، کوژران و بریندار بوون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو"، لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣دا، لانیکەم ٣٠ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون یان بریندار بوون کە ٩٣.٢ لەسەدی ئەو حاڵەتانەش بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوونەتە قوربانی.

بەپێی ئەو ئامارە، ٣ کۆڵبەر گیانیان لەدەست داوە و ٢٧ کۆڵبەر بریندار بوون کە کەسێکیان مێرمنداڵ و تەمەنی ژێر ١٨ ساڵ بووە.

لەو ئامارە تۆمارکراوەدا، پارێزگای کرماشان بە ١٩ حاڵەت زۆرترین ڕێژەی قوربانیبوونی کۆڵبەران و کاسبکارانی تێدا تۆمار کراوە.