کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە سێمیناری لێپرسراوی تەڤگەرا ئاڤاکرنا دیمۆکراتی کوردستانی سووریە

10:13 - 4 سەرماوەز 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی خەزەڵوەر( ١٩ی نۆڤامبری ٢٠٢٣)، هەیئەتێک لە بەشی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی ئۆتریش، پێکهاتوو لە محەممەد فەقێ‌عەلی و ئارڤین بەهرامی، لەسەر بانگهێشتی تەڤگەرا ئاڤاکرنا دیمۆکراتی کوردستانی سووریە، لە سێمینارێکدا کە بۆ بەرپرسی ئەم تەڤگەرە گیرابوو، بەشدارییان کرد.

مستەفا جومعە لێپرسراوی ئەم تەڤگەرە و کەسایەتیی دیاری جووڵانەوەی کورد لە سووریە، لەسەر دۆخی هەنووکەیی کوردستانی سووریە و هێزە سیاسییەکانی قسەی کرد و ڕایگەیاند ئەم تەڤگەڕە کە تازە‌ دامەزراوە، هەوڵی کۆکردنەوەی هێز و لایەنە سیاسییەکان دەدات، هەموو هەوڵی ئەوە دەبێت کە مۆدێلێکی تازە بێت و بەتایبەتی لە ئاستی پاراستنی سەربەخۆیی سیاسیدا لە کوردستانی سووریە ڕەچەشکێنی بکات و خۆی بە هیچ لایەن و دەستە و تاقم و حکوومەتێکەوە نەبەستێتەوە.

لە میانەی ئەو دانیشتنەدا، هەیئەتی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکرات پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی ئەم تەڤگەرە گرت و زۆر و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.