کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران بە شێوەی سیستماتیک توندوتیژی دەنوێنێ

11:16 - 5 سەرماوەز 2723

ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بەبۆنەی ٢٥ی نۆڤامبر، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە ئەم جۆرە لە توندوتیژی لە کۆمەڵگەی ئێران و هاوکات لەگەڵ قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی بڵاو کردەوە.

لەم ڕاپۆرتەدا بەم شێوەیە باس لە توندوتیژیی سیستماتیک و حکوومەتیی ڕێژیمی ئێران دژی ژنان کراوە.

ـ قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی و ئارمیتا گراوەند بەدەستی حیجاببانان

ـ کوژران و برینداربوونی ٦٠ ژن لە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکاندا کە ٦ کەسیان کوردن

ـ بریندارکردن و تەقەکردن لە ژنانی خۆپیشاندەر

ـ دەسبەسەرکرانی نزیک بە ٤ هەزار ژن لە ئێراندا کە ٢٠٠ کەسیان ژنی کوردن

ـ دەرکردنی حوکمی زیندان بۆ دەیان ژن و بێبەریکردنیان لە مافە سەرەتاییەکانیان

ـ هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکان

ـ دەرکردنی مامۆستایان و خوێندکاران لە قوتابخانە و زانکۆکان

ـ هەڕەشەکردن لە بنەماڵەی شەهیدان و دەسبەسەکردنیان

ـ پێشگرتن لە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی پرسە بۆ شەهیدەکان

ـ پەسەندکردنی گەلاڵەی پێوەندیدار بە حیجابی زۆرەملێ و ئاوەڵابوونی دەستی حکوومەت لە کوشتنی ژناندا

پرسی توندوتیژیی سیستماتیک لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە، پاش شەهیدکرانی ژینا ئەمینی بە دەستی هێزەکانی گەشتی ئێرشاد، گرینگییەکی تایبەتی لەخۆ گرتووە.

زۆربەی توندوتیژییەکان دژی ژنان لە ئێراندا، لەژێر ئەم پێناسەیە و بە پشتبەستن بە یاساکانی کۆماری ئیسلامی ئەنجام دەدرێن.