کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مێرمنداڵێکی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم کوژرا

11:56 - 5 سەرماوەز 2723

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، ٥ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی "فارووق عەلیزادە"، کوڕی عوسمان و خونچە، خەڵکی شاری ڕەبەت سەر بە سەردەشت، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە سنووری بانە گیانی لەدەست دا.

هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەم مێرمنداڵە کردووە.

هەر لەم پێوەندییەدا و لە ڕۆژانی یەک و دووی سەرماوەزدا، دوو کۆڵبەری خەڵکی بۆکان، بە ناوەکانی ئیسماعیل ناسری و میلاد محەممەدی ڕاد، لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، کرانە ئامانجی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم و بەتوندی بریندار بوون.

لە ماوەی ڕابردوودا، ڕێژەی برینداربوون و کوژرانی کۆڵبەران، بەتایبەت مێرمنداڵان، لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات و لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە بەرز بووەتەوە.