کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برینداربوونی ٥ کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە سنووری سەقز

10:07 - 14 خەزەڵوەر 2723

ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی خەزەڵوەر، ٥ کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە سنووری "بەستام"ی سەقز، بریندار کران.

"کوردپا"، شوناسی دوو کەس لەم کۆڵبەرانەی "سیامەک سوهرابی و کەیوان کەریمیان"، ڕاگەیاندووە. هەروەها هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم سەرەتا ئەم ٥ کۆڵبەرەیان دەسبەسەر کردوون و دواتر کەلوپەلەکەشیان بردوون.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت پاش دەسبەسەرکردن و دەستداگرتن بەسەر کەلوپەلی ئەم کۆڵبەرانەدا، لە مەودای نزیکەوە تەقەیان لەم کۆڵبەرانە کردووە.

ئەم ٥ کۆڵبەرە پاش برینداربوون، بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراون.