کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دانمارک/ بەشداریی شاندی پەیوەندییە کوردستانییەکانی حیزبی دێموکرات لە سێمیناری "رۆمانی کوردی"

14:44 - 6 سەرماوەز 2723

ڕۆژی یەکشەممە ٤ی سەرماوەز( ٢٦ی نۆڤامبری ٢٠٢٣)، سێمینارێک بە ناوونیشانی ڕۆمانی کوردی، ئاوڕدانەوەیەک لە  ١٠٠ ساڵەی وێژەی کوردی لە یەکیەتیی سۆڤییەت، لە شاری کۆپێنهاگی پێتەختی وڵاتی دانمارک، بەڕێوەچوو.

شاندێکی پەیوەندییە کوردستانییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێکهاتبوو لە  ئەحمەد ڕەحمانی، سلێمان کەڵەشی، ڕەحیم خالیدنژاد و دیار مەولایی، لەسەر داوای فەرمیی فێدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی وڵاتی دانمارک، بەشداری ئەم سێمینارە بوون کە بۆ بەڕێز دکتۆر "عەزیز گەردنزەری" پزیشک، نووسەرو ڕۆماننووس پێکھاتبوو.

سێمێنارەکە  بۆ باس و شرۆڤەی ڕۆڵی ڕۆمانی کوردی لە باوکی ڕۆمانی کوردییەوە واتە "عەرەبی شەمۆ"  یان "عەرەب شامیلۆڤ" لە نووسینی "شڤانی کورد" و ھەروەھا ڕەوشی ڕۆمانی کوردی لە ئێستادا پێکهاتبوو.

دکتۆر عەزیز گەردنزەری شرۆڤەیەکی لەسەر ڕۆمانی کوردی لە قۆناغە جیاجیاکاندا کرد و بە کورتی ئاماژەیەکی بە ڕۆمانەکانی خۆی کرد.