ناوهندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژههڵاتی کوردستان، چاونیووز، بە بڵاوکردنەوەی هەواڵێک، شوناسی ١٩ بەندکراوی دەسبەسەرکراو لە گرتووخانەی شنۆی ئاشکرا کرد.
چاونیووز لەم هەواڵەدا باسی لەوە کردووە کە ئەم ١٩ کەسە بە هۆی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکانی بزووتنەوەی سەرتاسەریی ئێران دەسبەسەر کراون و لە گرتووخانەی شنۆ ڕاگیراون.
بەپێی هەواڵی چاونیووز، لە کۆی ئەم ١٩ کەسە، سێ کەسیان حوکمی لەسێدارەدران و چەند کەسیشیان حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە و خەریکی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکانیانن، ژمارەیەکیش چارەنووسیان ناڕوونە و بەنیسبەت حوکمە دەرکراوەکان لەلایەن دادگای ئینقلابەوە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.
شوناسی ئەم ١٩ کەسە نەم شێوەیە ڕاگەیەندراوە:
عەبدوڵڵا پەرناک - بەختیار مەسعوودی - فەرزاد تەهازاده - شەهرام مەعرفوفمەولا - مێحراب ڕەوەن - ههژار قویتاسی - محەممەدخالید حەمزهپوور - هاوڕێ خاڕەزمی - سلێمان ئەرەسزاده - یاسین سامسام - فەرعان حەسنزاده - ئاسۆ شیخه - موراد ساعی - کاروان شاهی - فەرهاد تەهازاده- فەریاد حەمزهشۆر - ئەبووبەکر ئیراندووست - هەژار مەحموودیان - حەسن دەرخور- یاسین.
فەرزاد تەهازاده، موراد ساعی و فەریاد حەمزهشۆر، سێ کەس لەو دەسبەسەرکراوانەن کە حوکمی سەرەتایی لەسێدارەدرانیان بۆ دەر کراوە.