کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سوید/ بەشداریی هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزب لە سێمیناری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان

18:18 - 7 سەرماوەز 2723

ڕۆژی شەممە ٤ی سەرماوەز (٢٥ی نۆڤامبری ٢٠٢٣)، هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزب لە سوید، پێکهاتوو لە عەباس یاری، محەممەد بایەزیدی، نیشتمان عەزیزی و موژدە عەزیزی بەشدارییان لە سێمینارێکی تایبەت بە ٢٥ی نۆڤامبر، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان کرد.

سێمینارەکە لەلایەن یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە ڕێک خرابوو و سێ پانێلیست بە تێروتەسەلی باسیان لە لایەنە جۆراوجۆرەکانی توندوتیژی دژی ژنان کرد.

سۆران عەلیپوور سەبارەت بە توندوتیژییە سیستماتیکەکانی ڕێژیمی ئێران و پەراوێزخستنی ژنان باسێکی تێروتەسەلی پیشکەشی ئامادەبووان کرد.

لە بڕگەی دواتردا، کیژان کەریمی، لە ڕوانگەی یاساییەوە باسی لە توندوتیژییەکان کرد و لە بڕگەیەکی دیکەشدا ، د. سۆزان فەتحی، باسی لە کاریگەرییە دەروونی و جەستەییەکانی توندوتیژی لەسەر ژنان کرد.