کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سوید/ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی کۆمیتەی هاوکاری حیزبە سیاسییەکان لەگەڵ فێدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان

20:42 - 7 سەرماوەز 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی سەرماوەز (٢٦ی نۆڤامبری ٢٠٢٣)، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پێکهاتوو لە نیشتمان عەزیزی، موژدە عەزیزی و ئەمین ڕەشیدی بەشداریی لە کۆبوونەوەی هاوبەشی فێدراسیۆنی کۆمەلڵ کوردستانییەکان و کۆمیتەی هاوکاری لە شاری ستۆکهۆڵم، کرد.

ئامانجی کۆبوونەوەکە، پێکهێنانی کۆمیتەیەکی ٥ کەسی بۆ نوێنەرایەتیی کورد لە دامودەزگا سویدییەکان بۆ کاتە هەستیار و گرینگەکان بوو.

کۆمیتەکە لە دوو نوێنەری فێدراسیۆن، سێ نوێنەر لە حیزبە سیاسییەکان و سێ ئەندامی جێگر پێکدێت.