کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئوتریش/ کۆبوونەوەی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکرات و پارلەمانتارانی ئوتریش

14:19 - 9 سەرماوەز 2723

ڕۆژی چوارشەممە، ٨ی سەرماوەز (٢٩ی نۆڤامبری ٢٠٢٣)، محەممەد فەقێ‌عەلی بەرپرسی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی ئوتریش، سەردانی لێژنەی  بەشی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی پارلمانتارانی حیزبی سۆسیال دیمۆکراتی ئوتریشی کرد و لەلایەن دوکتۆر هاراڵ ترۆخ، یەکێک لە بەرپرسانی ئەو لیژنەیەوە پێشوازیی لێ کرا.

محەممەد فەقێ‌عەلی لەم دیدارەدا، باسی لە کوردستان و کورد و هەروەها خەباتی ئەم نەتەوەیە کرد.

دواتر پەرژایە سەر ئەم خاڵانەی خوارەوە:

ـ فرەنەتەوەبوونی ئێران و گرینگیدانی وڵاتانی ئورووپایی و جیهان بە فرەنەتەوە و فرە کولتووربوونی ئێران

ـ تێرۆر و ڕەشەکوژییەکانی ڕێژیم و هەروەها هەناردەکردنی تێرۆریسم بۆ دەرەوەی ئێران لەلایەن ڕێژیمەوە

ـ هێرشەکانی ڕێژیم بۆ سەر بنکە و بارەگای لایەنە سیاسییەکان لە باشووری کوردستان

ـ هێرشی تێرۆریستی بۆ سەر پارێزەر سۆهراب ڕەحمەتی

ـ گرینگینەدانی ڕێژیمی ئێران بە یاساوڕێسا ێونەتەوەییەکان

ـ هەڵوێستگرتنی جیددیی وڵاتانی ئورووپایی و بەتایبەتی ئوتریش بۆ ئەوەی کە سپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی نیزامیی ترۆریستی بناسێندرێت و بخرێتە لیستی تێرۆرەوە

لە درێژەدا دوکتۆر ترۆخ، وێڕای سوپاس لەم سەردانە، پشتیوانیی خۆی بۆ دۆزی ڕەوای گەلی کورد دەربڕی و وتی، ئێمە وەک سوسیال دێموکراتەکانی وڵاتی ئوتریش پێمانوایە کە نەتەوەی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان مافی بێ ئەملاوئەولای خۆیەتی کە مافی چارەی خۆنوسینی پارێزراو بێت و وەک نەتەوەیەکی ئازاد و سەربەست لەپاڵ نەتەوەکانی دیکەی ئەم وڵاتانەدا بە سەربەستی بژی، ئێمە بە کردەوە هەوڵی بۆ دەدەین و لە سەردان و چاوپێکەوتنەکانمان لەگەڵ نوێنەرایەتی یئەو وڵاتانەدا بە ئاشکرا باسی دەکەین.

لە کۆتاییدا باس لە چڕترکردنەوەی پێوەندییەکانی دوو لایەن سەبارەت بە پرسەکانی ئێران  وکوردستان کرایەوە.