ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا کە کار لەسەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان دەکات، بە فەرمی چووە نێو هاوپەیمانەتیی جیهانیی دژی سزای لەسێدارەدانەوە.
ئەم هاوپەیمانەتییە، زیاتر لە ١٦٠ ڕێکخراوی نادەوڵەتی، کانوونی پارێزەران، بەرپرس و سەندیکا لەخۆ دەگرێت، کە لە ڕۆژی ٢٣ی بانەمەڕی ١٣٨٣، لە شاری ڕۆم پێک هاتووە.
ئەم هاوپەیمانەتییە ئاکامی بەڵێنەکانی واژۆکەرانی ئاخرین بەیاننامەی یەکەمین کۆنگرەی جیهانیی دژی سزای لەسێدارەدانە کە لەلایەن ڕێکخراوی نادەوڵەتیی فەرانسەویی "یەکگرتوویی دژی سزای لەسێدارە" (ECPM)، لە جۆزەردانی ١٣٨٠ لە ستراسبۆرگ بەڕێوە چوو.
ئامانجی هاوپەیمانەتیی جیهانی، بەهێزکردنی لایەنە نێونەتەوەییەکانی خەبات دژی سزای لەسێدارەدان و لە ئاکامدا هەڵوەشانەوەی جیهانیی سزای لەسێدارەیە. ئەم
ڕێکخراوی کوردپا لەمابرەوە ڕایگەیاندووە کە بە سەرنجدان بەوەی کە ئاماری لەسێدارەدرانی کەمینەکان لە ئێراندا زۆر بەرزە و ئاکامی سەرکوتی سیستماتیک و ڕوانگەی ئەمنییەتی و نکۆڵیکردنی کۆماری ئیسلامی لە بوون و مافی کەمینەکانە، ئەندامەتی کوردپا لەم هاوپەیمانەتییەدا دەتوانێ سەرنجی دنیای دەرەوە زیاتر بۆ لای لەسێدارەدرانی هاووڵاتییانی کورد وەکوو کەمینە ڕابکێشێ، تاکوو بتوانێ چۆنیەتیی کەڵکوەرگرتنی کۆماری ئیسلامی لە سێدارە وەکوو توندوتیژیی زۆرینەیی_سیاسی_ئەمنییەتی بناسێنێ و ڕێکاری گونجاوی بۆ بدۆزێتەوە.