کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەسێدارەدرانی ٨ کەس لە زیندانی قزلحساری کەرەج

10:10 - 18 خەزەڵوەر 2723

ڕێکخراوی مافی مرۆیی ئێران، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی خەزەڵوەر، ٨ زیندانی لە زیندانی قزلحساری کەرەج، لە سێدارە دراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەم ڕێکخراوە مافی مرۆییە، چوار کەس لەم زیندانییانە بە تۆمەتەکانی "کوشتنی بەئەنقەست"، سێ کەسیان لە پێوەندی لەگەڵ تاوانەکانی پێوەندیدار بە "ماددەی هۆشبەر" و یەک کەسیشیان بە تۆمەتی "موحاربە" حوکمی لەسێدارەدرانیان بەسەردا سەپاوە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاندووە کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ٢٠٢٢، ڕێژەی لەسێدارەدرانی زیندانییانی تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر" لە ساڵی ٢٠٢٣دا،  ١٢٦ لەسەد بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە .

بە وتەی ئەم ڕێکخراوە مافی مرۆییە، لە ساڵی ٢٠٢٢ دا، ٥٨٢ کەس لە زیندانەکانی ئێراندا لە سێدارە دراون، بەڵام میدیا نێوخۆییەکانی ئێران تەنیا ٧١ حاڵەتیان ڕاگەیاندووە.