کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دانمارک/ بەڕێوەچوونی کۆڕێک سەبارەت بە ژینۆساید لە کوردستان

23:48 - 19 سەرماوەز 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ١٩ی سەرماوەز (١٠ی دێسامبری ٢٠٢٣) کۆڕێک سەبارەت بە ژینۆساید بۆ بەڕێز "مەلا شاخی" ئەندامی ئەنجومەنی باڵای یەکیەتیی نووسەرانی کوردستان لەلایەن فێدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان لە شاری کۆپێنھاگی وڵاتی دانمارک پێکھات.

ئەحمەد ڕەحمانی و سلێمان کەڵەشی، لە بەشی پەیوەندییە کوردستانییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆمیتەی دانمارک، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی فێدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان بەشدارییان لەم کۆڕەدا کرد.

لەم کۆڕەدا کە ژمارەیەەکی زۆر لە نوێنەر هێز و لایەنە ساسییەکان تێیدا بەشدار بوون، کۆڕگێڕ بە باسکردن لە مێژووی ژینۆساید، ئاوڕێکی لە پرسی ژینۆساید لە کوردستان دایەوە و باسی لەو نەھامەتییانە کرد کە بە هۆی ژینۆسایدی کوردەوە لە هەر چوار پارچەی کوردستان هاتووەتە ئاراوە.

لە کۆتاییدا کۆڕەکەدا، بەشداربووان سەرنج  و تێبینییەکانی خۆیان خستە بەر باس.